"ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات شكست به گفتوگۆی یه‌په‌گه و دیمه‌شق بهێنێت"
واشنتن چه‌ند په‌یامێكی بۆ یه‌په‌گه ره‌وانه كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ریزان حه‌دۆ، كه‌سایه‌تی سیاسی و راوێژكاری پێشووی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له عه‌فرین، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات شكست به گفتوگۆ و دانوستانی نێوان فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌گه و حكوومه‌تی سووریا بهێنێت.
حه‌دۆ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "نۆڤۆستی" رووسی رایگه‌یاند، جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، چه‌ند په‌یامێكی ئاراسته‌ی یه‌په‌گه كردووه كه په‌له له گفتوگۆكان نه‌كات له‌گه‌ڵ دیمه‌شق.
به گوێره‌ی گوته‌كانی حه‌دۆ، له‌و په‌یامانه‌دا جێفری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ندێك گۆڕانكاری رووده‌ده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش دوای كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، كه به ناتۆ ناسراوه، له شوبات/ فێبرایه‌ری داهاتوو.
جێفری پرسی داخستنی بواری ئاسمانی باكووری سووریای بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ناتۆ، پێشنیاز كردووه، وه‌ك حه‌دۆ بۆ ئاژانسه‌كه ئاشكرای كردووه.
ئه‌و سیاسه‌توانه‌ی یه‌په‌گه روونیشی كرده‌وه، ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێگه‌ی نیگه‌رانین و داوا ده‌كات به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه بكرێت.
حه‌دۆ هۆشداری له هه‌ر دواخستنێك بۆ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مهدهسه) ده‌دات، كه باڵی سیاسی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌یه) و ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه هێشتا هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی په‌یه‌ده چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری بڕیاری ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن".
حه‌دۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كوردانی سووریا به‌شداری هه‌ڵوێستی ریاز درار، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریا دیموكرات ناكه‌ن، كه مانگێك به‌ر له ئێستا بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" رایگه‌یاندبوو، حكوومه‌تی سووریا له ئادار/ مارسی 2011ـه‌وه شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ستداوه.
دوای بڕیاری له ناكاوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانییان له سووریا، ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی سوپای سووریا بگه‌ڕێته‌وه ناوچه سنوورییه‌كان، به‌تایبه‌تیش توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كردووه له‌و ناوچانه، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م