به فه‌رمی واده‌ی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌ستنیشان كرا
یارییه‌كه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له مه‌درید به‌ڕێوه ده‌چێت

به فه‌رمی واده‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا دیاریكرا و یارییه‌كه‌ش له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 جه‌نیوه‌ری 2019، رابیته‌ی لالیگا بڕیاریدا یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له گه‌ڕی 26ـه‌می لالیگا له رۆژی شه‌ممه به‌رواری 2/3/2019 له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.
بارسێلۆنا له یاری چوون له كامپ نوو گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد و یارییه‌كه‌ی به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكهگۆڵێك برده‌وه، له‌و یارییه‌دا لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی هاتریكی كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش له لایه‌ن كۆتینهۆ و ئارتورۆ ڤیدال تۆمار كران.