شاندی پارتی و گۆڕان لە كۆبوونەوەدان
شاندی پارتی گەیشتە گردی زەرگەتە
K24 - سلێمانی
كەمێك لەمەوبەر شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی گەیشتنە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و شاندی ھەردوولا بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدان.
ئارام بەختیار، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "شاندی پارتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی دەكرێت و گۆڕانیش لەلایەن جەلال جەوھەر، ئەندامی خامەی راپەڕاندی بزووتنەوەكە سەرۆكایەتی دەكرێت".


