ئه‌ردوغان: بۆ دژایه‌تی كردنی تیرۆر مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرین
له گوتارێكدا بۆ رۆژنامه‌ی كۆمێرسانتی رووسی نووسیویه‌تی
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، بۆ به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕی دژ به تیرۆر، ئه‌نقه‌ره مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س و لایه‌نێك وه‌رناگرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردوغان له میانه‌ی گوتارێكدا هاتوون، كه به‌ناونیشانی "گرنگییه زۆره‌كه‌ی هاوكاری توركی - رووسی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا"، له رۆژنامه‌ی كۆمێرسانتی رووسی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌ردوغان له گوتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "تا ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، ئێمه ئه‌و مافه به خۆمان ده‌ده‌ین ئه‌و تیرۆریستانه بكه‌ینه ئامانج كه له‌ناو خاكی سووریاوه هه‌ڕه‌شه له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن".
سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، "قه‌یرانی سووریا به‌هیچ لایه‌نێك چاره‌سه‌ر ناكرێت ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه به چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی سووریا سوودمه‌ند ده‌بن و به قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی زیانیان پێ ده‌گات".
ئه‌ردوغان ده‌ڵێت: "توركیا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كوردی سووریا و ئه‌وانی دیكه‌ش نییه، كه له وڵاتانی دراوسێ ده‌ژین". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان ده‌كاته‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه و ره‌نگدانه‌وه‌ی راستییه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆچوونی هه‌ندێك لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه".
H.B