له سلێمانى ههڵمهتى وشياركردنهوهى گهنجان له بارهى كۆچى ناياسايى بهڕێوهدهچێت
وشیارکردنەوەی گەنجان و ھاووڵاتیان لە ناوەندە زانستیيەکان بهردهوامه
K24 – سلێمانى:
ھەڵمەتی وشیارکردنەوەی گەنجان و ھاووڵاتیان لە ناوەندە زانستیيەکان و شەقامەکان لەبارەی کۆچی نایاسای بەردەوامی ھەیە.
بەو پێەی کۆچی نایاسی مەترسیيەکی زۆری بۆ سەر ژیانی تاکەکان ھەیە و ساڵانەش چەندین کەس بە ھۆی ئەو رێگایانەوە گیان لەدەست دەدەن.
گیان لەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی دەیان کۆچبەری کورد بەھۆی کۆچی نایاسايیەوە، بەشێک لە رێکخراوەکان و تەنانەت ناوەندە زانستييەکانیشی ھێناوەتە سەر ھێڵ تا ھاووڵاتیان لەو کۆچە پڕ مەترسیدارە ئاگاداربکەنەوە کە ھاووڵاتیان دەیگرنە بەر.
ھەڵمەتی وشیارکردنەوەی گەنجان لە ناوەندە زانستيیەکان بەڕێوەدەچێت بە گوتەی سەرپەرشتیارانی ھەڵمەتەکەش ئامانجیانە توێژی گەنجان لە ناوەندەکان ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی گیانی خۆیان نەخەنە مەترسیيەوە کە بەڕێگای ھات و نەھات ناو دەبرێت.
بە گوێرەی ئامارەکان لە سەرەتای ساڵی 2014 تا کۆتايی ساڵی رابردوو، نزیکەی 14 ھەزار و 500 کۆچبەر لە دەریای سپی خنکاون، کە 300یان خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و عێراقن و تا ئێستاش تەرمی 155 یان نەدۆزراونەتەوە، جگە لە بێ سەروشوێنبووەکان کە ژمارەیان 135 کەسە.