به فه‌رمی یانه‌یه‌ك بایكۆتی خولی پله‌یه‌كی كوردستانی كرد
راهێنه‌ری یانه‌كه هۆكاری كشانه‌وه‌یان له خوله‌كه بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات

یانه‌ی سۆران دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، به فه‌رمی بایكۆتی خوله‌كه‌ی كرد و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی وه‌ستاند.
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سۆران ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 15 جه‌نیوه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێكدا بڕیاریاندا به‌هۆی كێشه‌ی دارایی و په‌راوێزخرانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سنووره‌كه‌یان بایكۆتی خولی پله‌یه‌كی كوردستان بكه‌ن.
ره‌فیق سه‌عید راهێنه‌ری یانه‌ی سۆران له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان نییه و یاریزانه‌كانیش دوو مانگه یه‌ك فلسیان وه‌رنه‌گرتووه و ئاماده‌نین به‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بن.
راهێنه‌ری یانه‌ی سۆران گوتیشی: له ئه‌مرۆوه بایكۆتمان ده‌ست پێكردووه و مه‌شقه‌كانمان وه‌ستاند، بڕیاریش بوو سبه‌ی یارییه‌كی دۆستانه بكه‌ین، ئه‌ویشمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ره‌فیق سه‌عید به كوردستان24 گوت: به‌رپرسانی ئیداره‌ی سنووری شارۆچكه‌ی سۆران هیچ ئاوڕێكی دارایی له یانه‌كه‌یان ناده‌نه‌وه و گرینگی به یانه‌ی سۆران ناده‌ن، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك ناره‌زاییه‌ك بایكۆتی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانمان كرد.
راهێنه‌ری سۆران گوتیشی: سه‌رۆكی یانه‌كه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سۆران شه‌و و رۆژ خه‌ریكی دابینكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایین، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به‌هانامان نایه‌ت، بۆیه بڕیارماندا له خوله وه‌رزشییه‌كان بكشێینه‌وه.
یانه‌ی سۆران له ئێستادا یاریگه و باره‌گای نییه، به گوێره‌ی وته‌ی راهێنه‌ریش هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان نییه.
ئه‌م وه‌رزه سۆران به‌شداری له خوله‌كی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان كرد و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له كۆی 7 یاری، 3 بردنه‌وه، 3 به‌رامبه‌ر بوون و شكستێكی هاته‌ڕێ و به كۆكردنه‌وه 12 خاڵ بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خوله‌كه‌ی بڕی.
