هه‌سه‌ده ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا بگاته چاره‌سه‌ری
"ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتن"
K24- هه‌ولێر:
سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و هێزانه داده‌نرێت، رایگه‌یاند: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا بگه‌ینه چاره‌سه‌ری و لێكتێگه‌یشتن".
سه‌ركردایه‌تی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، دووپاتیكرده‌وه، "هێزه‌كانمان، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌كاتی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا، هه‌موو هه‌وڵێكی له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش و رێكخراوه رادیكاڵییه تیرۆریستییه‌كان بووه و، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌شمان له‌و ئه‌ركه گرنگ و پڕ ماندووبوونه به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی كاركردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت".
سه‌ركردایه‌تی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "به‌م شوێوه‌یه و به به‌رده‌وامی ئه‌ركی پارێزگاریكردن له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریامان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌بردووه، پاراستنی ئاسایشی پێكهاته‌كان یه‌كێك بووه له گرنگترین ئه‌ركه سه‌ركییه‌كانمان و ده‌كرێت بڵێین: ناوچه‌كه‌مان تاكه ناوچه‌یه كه بووه‌ته لانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان له سووریا، تائێستاش نه‌بووینه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ به‌تایبه‌ت توركیا، هیوادارین له‌گه‌ڵی بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری، به‌و هیوایه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه سنوورییه‌كان بپارێزین و به‌رده‌وامی پێ بده‌ین".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "ئێمه له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هه‌موو هاوكاریێك و پاڵپشتیه‌كی پێیویست پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاسایشی ناوچه‌كه بكه‌ین، به‌و هیوایه‌ی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بتوانین به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی پارێزگاری له پێكهاته جیاوازه‌كان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی گرێنتی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌كرێت، كه رێگه له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌گرێت".
ئه‌م به‌یاننامه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌سه‌ده له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه توركیا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی فراوان به‌ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات" ده‌كات و بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئامانجیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده سه‌ربازییه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه"ـیه، كه بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌سه‌ده‌یه و له شه‌ڕی داعش گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بووه له ناو سووریا.
له 19ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی له سووریا ده‌كشێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر چه‌ندین جار هۆشداری داوه‌ته توركیا، كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزه كوردییه‌كان بكاته ئامانج، له دوایین هۆشداریشدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو، "ئه‌گه‌ر توركیا هه‌وڵ بدات یه‌په‌گه بكاته ئامانج، ئه‌وا ئابووری توركیا وێران ده‌كات".
شه‌وی رابردووش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن.
H.B