یه‌كێتی پێشنیازی كردووه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان هاوپه‌یمان بن
هێشتا پارتی بڕیاری نه‌داوه به‌ڵام به‌باشی ده‌زانن
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشنیازی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان ھاوپەیمان بن، پەرلەمانتارانی ئەو دوو لایەنەش لە پەرلەمانی کوردستان بە باشی دەزانن، ئەو لایەنانەی لە حکومەت بەشدارن، ئەگەر فراکسیۆنەکانیشیان ھاوپەیمان نەبن، پێویستە ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتن لە نێوانیاندا ھەبێت.
کاروان گەزنەیی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت: "بۆ ئەوەی ئەزموونی کابینەی ھەشتەم و خولی چوارەمی پەرلەمان دووبارە نەبێتەوە، وا باشترە ئەو لایەنانەی لە حکومەت ھاوپەیمانن, فراکسیۆنەکانیشیان له په‌رله‌مان ھاوپەیمان بن".
هه‌رچه‌نده ئەو پێشنیازەی یەکێتی بۆ پارتی، هێشتا لەناو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە فەرمی باس نەکراوە، بەڵام وەک بژار خالید، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: "ھەموو ھەوڵی حیزبەکەی بۆ ئەوەیە، پەرلەمان بکاتە دامەزراوەیەکی یاسایی و دەستی حیزب و ئەم و ئەو لە پەرلەمان دوور بخاتەوە و لە ململانێی حیزبی بیپارێزێت".
له‌كاتێكدا پارتی خاوەنی ٤٥ کورسیە لە پەرلەمانی کوردستان، یەکێتیش ٢١ کورسی ھەیە، بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئەو دوو فراکسیۆنە دەڵێن، رەنگە پێک‌ھێنانی ھاوپەیمانی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، کارێکی ئاسان نەبێت، بەڵام دەتوانرێت، لە پێشکەشکردنی پرۆژە یاساکان راوێژ بە یەکتری بکه‌ن و لە کاری پەرلەمانی ھاوکاری یه‌ک بن.
H.B