ھیوای سەلامەتی بۆ ھاوکارمان خۆشەوی محەمەد
له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ھاوکارمان خۆشه‌وی محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كوردستان 24 له مۆسكۆ و بریندار ده‌كرێت، بەڕێوەبەرایەتی كوردستان 24 له په‌یامێكدا، وێڕای خواستنی ھیوای سەلامەتی و زوو چاكبوونه‌وه بۆ خۆشەوی محەمەد، رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوە ده‌كه‌ین.

له پەیامەکەی كوردستان 24 ھاتووە "به‌داخه‌وه له‌م رۆژانه‌دا هاوكارمان خۆشه‌وی محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كوردستان 24 له مۆسكۆ تووشی رووداوێكی نه‌خوازراو و هێرشی چه‌ند كه‌سێك بووەتەوە، كه به‌هۆیه‌وه برینداربووه و له نه‌خۆشخانه‌یه. ئێمه له‌كاتێكدا خه‌ریكی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ین لەو رووداوه، هیوادارین هاوكارمان خۆشه‌وی محه‌مه‌د به‌زووترین كات چاك بێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی".
H.B

.jpg)