نه‌جمه‌دین كه‌ریم: هه‌وڵێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخى كه‌ركووك له‌ ئارادایه‌

"سه‌رۆك بارزانی له‌ به‌غدا ئه‌و بابه‌ته‌ی ورووژاندووه‌"

K24- هه‌ولێر:

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند هەوڵ بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی کەرکووک هەیە و سەرۆک بارزانیش لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا باسی ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووکی کردووە.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نەجمەدین کەریم دووپاتیشی کردەوە کە دۆخی کەرکووک بە گەڕانەوەی بارودۆخەکە بۆ پێش هاتنی چەکدارانی داعش و دەرچوونی هەموو ئەو هێزانەی هێندراونەتە شارەکە ئاسایی دەبێتەوە.

H.B