دەرگای نەخۆشخانە بە رووی بەركەتووانی كیمیابارانی ھەڵەبجەدا ناكرێتەوە
ئازارەكانی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی ھەڵەبجە كۆتایی نایەن
K24 - ھەڵەبجە
به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه هێشتا به‌ده‌ست ئێش و ئازاره‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، كه‌چی چه‌ند ساڵێكه نهخۆشخانهیهیەك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وان دروستكراوه، بەڵام تائێستا ده‌رگاكه‌ی داخراوە، كۆمپانیای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ش به‌ڵێنیداوه كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی داوایان كردووه، خه‌رج بكرێت ئه‌وا نه‌خۆشخانه‌كه راده‌ستی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن.
به وته‌ی کۆمپانیای جێبەجێکار، نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واوبووه، به‌ڵام بڕی سێ ملیۆن دۆلاریان لای حکوومەتی هه‌رێمی كوردستانه لەو بڕه‌ش، داوای نیو ملیۆن دۆلاریان کردووە بۆ تێستكردنی ئامێره‌كان.
رزگار محه‌مه‌د، نوێنەری کۆمپانیای زاگرۆس لە هەڵەبجە بە كوردستان24 راگەیاند: "نەخۆشخانەكە پێویستی بە تێستكردنی ئامێرەكان ھەیە و ھەندێك رۆتیناتی ئیداریش ماوە، ھەروەھا بڕێك پارەی كۆمپانیا لای حكوومەتی ھەرێمە پێویستە خەرج بكرێت، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەكە لە ماوەیەكی نزیكدا بكرێتەوە".
لەچەند رۆژی رابردوودا پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار لەگەڵ کۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه کۆبوونەته‌وە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە و گیر‌و گرفتی بەردەم کردنەوەی نەخۆشخانەکە کراوه، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش لە رووی ئیداری و مادییەوە ئاماده‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە.
به‌هۆی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له 16/3/1988 دا جیا له پێنج هه‌زار شه‌هید، به هه‌زاران برینداری چه‌كی كیمیایی له شاره‌كه‌دا هه‌ن، نه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تیش به چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ركه‌وتووان زۆربه‌ی كات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرا، ئێستاش نزیكه‌ی 500 بەرکەوتووی كیمیاباران پێویستیان بەکردنەوەی نەخۆشخانەكەیە بۆ چاره‌سه‌ر.