ژینگەدۆستانی قەڵادزێ له خه‌می ئاژه‌ڵه كێوی و باڵنده‌كانن
خۆراك و دانه‌وێڵه له‌سه‌ر شاخه‌كان رۆدهكهن
K24 - قه‌ڵادزێ:
ژمارەیەك ژینگەدۆستی قەڵادزێ، لەناوچە کوێستانیی و بەرزاییەکانی دەڤەری پشدەر، هەوڵدەدەن کاریگەریی ئەو بەفرە زۆرەی لە ناوچە شاخاوییەکان باریوە، لەسەر باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان کەمبکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەڵمەتێکیان بۆ دانانی خۆراک و رۆكردنی دانه‌وێڵه دەستپێکردووە.
ئومێد رەسوڵ، بەرپرسی رێکخراوی "چەتری هەمووان"، كه رێکخراوێکی ژینگەییە و بایەخ بە پاراستنی سرووشت و ژینگە دەدات، بە کوردستان 24ی راگەیاند، بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی باریوە، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان خۆراکی پێویستیان دەست ناکەوێت و رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە و ره‌نگه لەبرسان بمرن.
گوتیشیی: "بۆیە ئێمە وەك رێکخراوەکەمان و ژمارەیەك لە ژینگەدۆستانی ناوچەی پشدەر، هەستاین بە دانانی خۆراك و رۆكردنی دانه‌وێڵه لەناوچە شاخاوییەکانی پشدەر، بەتایبەت سنووری کێلێ، کە بەفرێکی زۆری لێ باریووە".
روونیشی كرده‌وه، مەبەستیش لەو کارەیان، هێشتنەوەی ژینگە و سرووشتی جوانی ناوچەکەیە بە مانەوەی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان.
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، له هه‌ندێك شوێن رێژه‌ی به‌فربارین، له 30 سانتیمه‌تر تێپه‌ڕیوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م