ئەکسیۆس: ئیدارەی ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا تاوتوێی جەنگی ئێرانی کردووە
پێگەی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا لە کامپ دێیڤید، تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی خۆیان سەبارەت بە جەنگی ئێران و ململانێی نێوان سعوودیە و حووسییەکان لە یەمەن کردووە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی کردووە. ئیدارەی ترەمپ هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەبارەی ئەو کۆبوونەوە نائاساییە نەداوە.
کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە لە حوزەیرانی 2025 بەڕێوەچوو؛ ئەوەش تەنیا چەند رۆژێک پێش ئەوەی ئیسرائیل جەنگ دژی ئێران رابگەیەنێت.
لە کۆبوونەوەکەدا مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە، پیت هیگسیث، وەزیری بەرگری، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی کۆشکی سپی، جۆن راتکلیف، بەڕێوەبەری سی ئێن ئێن و جەنەراڵ دان کێن، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا بەشدار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی هەستیاریی بابەتەکەوە، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ رایگەیاند، بڕیار لەبارەی پرسەکان دراوە یان لانیکەم گفتوگۆی قووڵ سەبارەت بەو پرسانە کراوە.
لەگەڵ پەککەوتنی دانوستانەکان لەگەڵ تاران، ترەمپ هەوڵ دەدات دەست بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان لە ئێران بکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ پێنجشەممە رایگەیاند، پێویستە ئێستا بڕیارێک بدەم، یان دەبێت ئێران رێککەوتنەکە واژۆ بکات، یان ئیتر ئێران نامێنێت.