یاریزانێكی كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا
دوای ساڵێك له ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه قورسه‌كه‌ی، ماڵئاوایی له ژیان كرد
دیار مه‌حموود یاریزانی پێشووی به‌شێك له یانه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19 جه‌نیوه‌ری 2019، دیار مه‌حموود یه‌كێك له یاریزانه ناسراوه‌كانی كوردستان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
دیار مه‌حموود له دایكبووی ساڵی 1983ـی شاری هه‌ولێره، پێشتر یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ئاسۆ، برایه‌تی، برووسك، پێشكه‌وتن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه، دوای ساڵێك له ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه قورسه‌كه‌ی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا.
.jpg)