لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات
حه‌لبووسیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو
K24- هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مشه‌و لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی له به‌غدا تاوتوێی پرسی دامه‌زراندن و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بودجه‌ی ساڵی 2019 ـدا كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ركراوه، "له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه و ماددانه كرا، كه په‌یوه‌ندییان به پرۆسه‌ی دامه‌زراندن و جووڵه‌پێكردنی میلاكاته‌وه هه‌یه له بودجه‌ی 2019 و، هه‌وره‌ها دامه‌زراندن له هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ئاماژه به‌وه دراوه، "له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی داراییدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی بڕگه و مادده‌كانی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و پشتگیریكردنی پیشه‌سازیی نیشتیمانی و كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها دڵنیابوونه‌وه له وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی، كشتوكاڵ، گه‌شتیاری، پیشه‌سازی و ئه‌و پۆسته حكوومیانه كرا، كه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن، وێڕای ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی ئه‌و كه‌رتانه".
تاوتوێكردنی خواستی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن و ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ریان ماونه‌ته‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی مامۆستاكانی وانه‌بێژ و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی دارایی بوون.
H.B