تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

رێگایەكی كاتی دەكرێتەوە

K24 - سلێمانی

شوفێر و ھاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە بەھۆی چاككردنییەوە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و رێگایەكی كاتیش وەك جێگرەوە بۆ ھاتووچۆی خەڵكی ناوچەكە دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا شوفێر و ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەو: "لە سبەینێ وە 21/1/2019وە، بۆ ماوەی سێ تا چوار رۆژ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێ بەهۆی ئەوەی چاکسازی تێدا دەکرێت، لە لایەن شارەوانی دەربەندیخانەوە".

لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "لەئەگەری زووتر چاکكردنەوەو تەواو بوونی تونێلەكە شوفێر و ھاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوه و بەدیلی تونێڵەکە رێگای سەرشاخی بەرانانە، ھەروەھا رێگە بە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك دەدرێ بەمەرجێ بتوانێ بە ئاسانی و سەلامەتی تێپەڕێت لەسەر شاخەوە".

ھاتووچۆی دەربەندیخان شوفێران ئاگادار دەكاتەوە رێگەی سەر سەدەکە داخراوەو رێگای هاتووچۆی نیە".