"ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت یاریزانێكی مانچیسته‌ر سیتی بكاته جێنشینی مۆدریچ"
"ره‌نگه بۆ وه‌رزی داهاتوو بێرناردۆ سیلڤا ببیته شوێنگره‌وه‌ی مۆدریچ"
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ریال مه‌درید پلانی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی له مانچێسته‌ر سیتییه‌وه بگوازێته‌وه و بیكاته جێنشینی لوكا مۆدریچ.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ هاوینی داهاتوو بێرناردۆ سیلڤای خستۆته سه‌رلیستی پلانه‌كانی و ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی لوكا مۆدریچ كه ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید ئاماده‌یه به 70 ملیۆن پاوه‌ند گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه دابه‌زینی ئاستی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆ هێڵی ناوه‌ند ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رپرسانی یانه‌كه ده‌یانه‌وێت هاوینی داهاتوو ئیدین هازارد بكه‌نه شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ، له به‌رامبه‌ردا بێرناردۆ سیلڤاش بكه‌نه جێنشینی مۆدریچ و تیپه‌كه به ئه‌ستێره‌ی نوێ تازه‌بكه‌نه‌وه.
بێرناردۆ سیلڤای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی مۆناكۆ به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر سیتی و گرێبه‌سته‌كه‌شی له كۆتایی 2022 له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه كۆتایی دێت، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی له تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا ده‌رده‌كه‌وێت و به‌شداری له 28 یاری كردووه، 7 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كردووه.