کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات

راگەیندراوێک بڵاودەکەنەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 21/01/2019 شاندی دانوستکاری پێکهێنانی حکومەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ شاندی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوە و کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکە تەواو بوو.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە، هەردوولا راگەیندراوێک بڵاوبکەنەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکەن.

نزیکەی چوار مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتووە، بەڵام تاکو ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانیش بەردەوامن.