کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات
راگەیندراوێک بڵاودەکەنەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 21/01/2019 شاندی دانوستکاری پێکهێنانی حکومەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ شاندی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوە و کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکە تەواو بوو.
بڕیارە پاش کەمێکی دیکە، هەردوولا راگەیندراوێک بڵاوبکەنەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکەن.
نزیکەی چوار مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتووە، بەڵام تاکو ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانیش بەردەوامن.