ئه‌ندامێكی مه‌ترسیداری داعش له رومادی ده‌ستگیركرا
زانیاری زۆر نهێنی و مه‌ترسيدارى بۆ رێكخراوه‌كه‌ی ده‌گواسته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانییان ئه‌ندامێكی رێكخراوی داعش له رومادی ده‌ستگیر بكه‌ن، كه زانیاری زۆر نهێنی ئه‌منی و مه‌ترسیداری له‌باره‌ی جموجۆڵی كه‌رته ئه‌منییه‌كان بۆ رێكخراوه‌كه‌ی ده‌گواستوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "دوای به‌ده‌ستخستنی زانیاری ورد، مه‌فره‌زه‌كانی باره‌گای فیرقه‌ی 14ـی هێزه‌كانیان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگه‌ری لیوای 40ی پیاده، توانييان تیرۆریستێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه به‌ر له رزگاركردنی رومادی وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌منی رێكخراوی داعش كاری ده‌كرد و دوای رزگاركردنی ئه‌و شاره‌ش زانیاری نهێنی بۆ رێكخراوه‌كه‌ی ده‌گواسته‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ده‌ستگیركراوه‌كه ئاشكرا بكات.
وه‌ك راشیگه‌یاند: "تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه زۆر زانیاری گرنگ و مه‌ترسیداری له‌باره‌ی جموجۆڵی كه‌رته ئه‌منییه‌كانی بۆ رێكخراوه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وتیرۆریستانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه".
H.B