زارۆئاغا.. ئه‌و پیاوه كورده‌ی سێ سه‌ده‌ی بینیوه و له 96 ساڵیش منداڵیان بووه
بۆچی به ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان كه كورد بوو دوای سه‌ردانی بۆ ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد؟
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و مشتومڕه‌ی له‌سه‌ر رێككه‌وتی له‌دایكبوونی زارۆ ئاغا هه‌یه، به‌ڵام به یه‌كێك له به‌ته‌مه‌نترینه‌كانی جیهان داده‌نرێت له مێژووی نوێ، كه 160 ساڵ ژیاوه و سێ سه‌ده‌ی جیاوازی بینیوه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، له 20ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 1930، باس له گه‌شتێكی زارۆ ئاغا ده‌كات بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی به ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان بووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وكات له باره‌ی زارۆئاغاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌مه‌نی 156 ساڵه و به ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهانه، ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رنج و چێژی زارۆئاغا بووه له گه‌شته‌كه‌یدا، حه‌وزی حه‌مامه‌كه‌ی هۆتێل كۆمۆدۆر بووه كه لێی ماوه‌ته‌وه، وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی كردووه به‌شێوه‌یه‌ك بووه، یاوه‌رانی گه‌شته‌كه‌ی هه‌ندێكجار په‌نایان بردووه‌ته به‌ر هه‌ندێك فرت و فێڵ تا له حه‌وزه‌كه بێته ده‌ره‌وه.
له ساڵی 2009 كتێبێك له ئیستانبول، به ناوونیشانی "به ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان زارۆئاغا" چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات، زارۆئاغا، له شاری به‌دلیسی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا (باكووری كوردستان) له‌دایكبووه، كه شارێكی كوردییه، ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان بووه و له 10 ساڵی كۆتایی ژیانیشی، بووه‌ته جێگه‌ی گرنگیپێدانی ته‌نانه‌ت ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش.
ژیانی زارۆئاغا و په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می خۆراكێك بۆخۆی و هاوسه‌ره‌كانی، كه چه‌ندین هاوسه‌ری هه‌بووه، تیشكی خراوه‌ته سه‌ر و گرنگی زۆر پێدراوه، به‌تایبه‌تیش به دوای ئه‌وه‌بوونه نهێنی ته‌مه‌ندرێژی ئه‌و پیاوه چییه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "هه‌واڵه‌كانی به‌دلیس"، زارۆئاغا له ساڵانی 1774 و 1777 له دایكبووه و زازایی بووه، كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵی، به‌ره‌و ئیستانبول كۆچی كردووه و ته‌واوی ژیانی له گه‌ڕه‌كی تۆپخانه‌ی ئه‌و شاره به‌سه‌ربردووه.
11 هاوسه‌ری هه‌بووه
زارۆئاغا له ته‌واوی ژیانیدا، 11 جار هاوسه‌رگیری كردووه، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا منداڵیان بووه، ته‌واوی منداڵه‌كانیشی به‌ر له خۆی كۆچی دواییان كردووه، ته‌نها یه‌ك كچی نه‌بێت، ئه‌ویش ته‌مه‌نی له سه‌رووی 60 ساڵیدا بووه.
زارۆئاغا له ساڵی 1798 له ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌حمه‌د پاشا جه‌زار، به‌شداری شه‌ڕی عه‌ككای كردووه له دژی له‌شكره‌كه‌ی ناپلیۆن، هاوكات له ریزی سوپای توركیا له دژی رووسه‌كانیش له ساڵی 1828 جه‌نگاوه، به‌ڵام برینداربووه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌دلیس، له ساڵی 1853شدا به‌شداری له بنیاتنانی مزگه‌وتی ئۆرتاكۆی ئیستانبول كردووه.
له چه‌ند ساڵی دوایی ته‌مه‌نیدا، ناوبانگی زارۆئاغا بڵاوبووه‌وه، له ژماره‌یه‌ك وڵاتیشدا بانگهێشتنامه‌ی بۆچووه، كه وه‌ك به ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان بچێت، وه‌ك به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا، ته‌نانه‌ت وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی بێده‌نگیشی تۆماركراوه كاتێك له ئه‌مه‌ریكا بووه.
كاتێك له ئه‌مه‌ریكا بووه، بۆیه‌كه‌مجار سواری فڕۆكه بووه و ئه‌وه‌شی به خۆشترین ئه‌زموونی ژیانی وه‌سفكردووه، به‌تایبه‌تیش بۆ كه‌سێك كه به‌شداری جه‌نگی عه‌ككای كردبێت.
ئه‌و كاته ته‌مه‌نی زارۆئاغا 156 ساڵ بووه و به گوێره‌ی پشكنینه‌كانی پزیشكانی ئه‌و سه‌رده‌مه، هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه و به گوته‌ی خۆیشی ئه‌وكات گوتوویه‌تی: "تا هه‌تایه ده‌ژیم".
زارۆ ئاغا كوردبووه و زمانی توركی به باشی نه‌ده‌زانی، له زۆربه‌ی گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنه‌كانیشی له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، به كوردی دواوه.
خیار و ماست
كاتێك له باره‌ی نهێنی ته‌مه‌ن درێژی پرسیار له زارۆئاغا ده‌كرێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه رۆژانه خیار و ماست ده‌خوات، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه كه‌سێكی رووه‌كی بووه، له یه‌كێك له وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، زارۆئاغا له نیویۆرك ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵگرتووه.
كاتێك له ئه‌مه‌ریكا بووه، به‌و جه‌نجاڵییه‌ی شه‌قامه‌كان رانه‌هاتبوو، به‌و پێیه‌ی ئیستانبول هێنده ئۆتۆمبێله‌ی لێنه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه، بۆیه تووشی رووداوی هاتووچۆ ده‌بێت و ئۆتۆمبێل لێیده‌دات، به‌هۆیه‌وه سه‌ری به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ش پزیشكان رایانگه‌یاند، كه زارۆئاغا ئه‌سته‌مه بتوانێت ماوه‌یه‌كی زیاتر بژی.
دوای كۆتاییهاتنی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 1931 گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ریتانیا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له گه‌شته‌كه‌ی خۆی وه‌ربگرێت بۆ ئه‌مه‌ریكا.
دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ ئیستانبول، زارۆئاغا زۆر نه‌ژیا، ته‌ندرووستی جه‌سته‌ی و عه‌قڵی روویان له خراپی كرد و له نه‌خۆشخانه‌ی جیجیلی، له ته‌ممووز/ یۆلیۆ 1934 كۆچی دوایی كرد و له گۆڕستانی ئه‌یوب پاشای شاره‌كه به‌خاك سپێردراوه. دوای توێكاری پزیشكی ده‌ركه‌وتووه، زارۆئاغا به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كانی مردووه.
.jpg)
.jpg)
سه‌رچاوه:BBC