كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی له ئه‌مه‌ریكا به‌غدای ترساندووه
ئه‌ندامانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان تێدا كردووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی "ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی" له ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا، به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی پێشوو و ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، به‌غدای نیگه‌ران كردووه و له رووی هه‌واڵگرییه‌وه له ناسنامه‌ی به‌شداربووان ده‌كۆڵێته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "العربی الجدید"، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دووپاتی كردووه‌ته‌وه به‌غدا لێژنه‌ی تایبه‌تی بۆ به‌دواداچوون پێكهێناوه و هه‌واڵگری راسپاردووه ناسنامه‌ی به‌شداربووان بزانن، روونیشیكردووه‌ته‌وه، دیارترین به‌شداربووی كۆنگره‌كه، ئه‌یهه‌م سامه‌رائییه، وه‌زیری پێشووتری كاره‌بای عێراق.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به‌غدا له ناوه‌ڕۆكی كۆنگره‌كه ده‌كۆڵێته‌وه، لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاندووه، دوای وه‌رگرتنی زانیاری، رای گشتی شه‌قامی عێراقی ئاگادار ده‌كاته‌وه، دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، په‌رله‌مانی عێراق رێگه به كۆنگره‌ی له‌و جۆره نادات.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌وانه‌ش ده‌كرێت كه له عێراقه‌وه به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌كانی پاسپۆرت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه راسپێردراون.
محه‌مه‌د كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی بنیات رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆنگره‌ی هاوشێوه‌ی ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانه‌وه لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه پێبكهێنرێت، به تایبه‌تیش كه وه‌زیرێكی دوای رووخانی رژێمی سه‌ددام حوسێن به‌شداربووه، ئه‌ویش ئه‌یهه‌م سامه‌رائییه، وه‌زیری پێشووتری كاره‌با.
ئه‌یهه‌م سامه‌رائی، خوێندنی باڵای له ئه‌مه‌ریكا ته‌واوكردووه و دوای رووخانی رژێمی به‌عس له 2003، بووه‌ته وه‌زیری كاره‌با له حكوومه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، دواتریش به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو و له ساڵی 2006 عێراقی جێهێشت، دوای ئه‌وه‌ش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، پاشانیش وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێكی عێراقی ده‌ركه‌وت.
محه‌مه‌د كه‌ریم، به‌شداربووانی كۆنگره‌كه به بره‌ودان به بیری حزبی به‌عس و هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی حكوومه‌تی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات، داواش له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، رێكاری پێوست له دژی ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌به‌ر كه سووكایه‌تی به عێراق ده‌كه‌ن له رێگه‌ی ئه‌و كۆنگره و هه‌وڵه سیاسییانه.
ره‌خنه له حكوومه‌تی عێراقیش ده‌گرێت كه نه‌یتوانیوه رێگری له سامه‌رائی و یاوه‌رانی بكات ئه‌و جۆره كۆنگرانه سازبكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عامر فایز، ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی عێراق، داوا ده‌كات حكوومه‌ت وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن دان به‌و كه‌سانه‌دا نه‌نێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوونه، به خه‌سڵه‌تی كه‌سی و تایبه‌تی به‌شداربوونه، نه‌ك فه‌رمی.
عامر فایز ده‌ڵێت: "ناتوانرێت به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه، بخرێته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا، چونكه له‌وێ رێگه به ئازادی راده‌ربڕین بۆ هه‌موو لایه‌نێك هه‌یه".
ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حزب و لایه‌نی سیاسی جیاواز ده‌كه‌ن، وه‌ك حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه و ره‌وته دژه‌كانی حكوومه‌تی ئێستاش عێراق، وه‌كو وه‌زیرانی پێشوو، رۆژی 15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق، له ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا، كۆنگره‌یان به‌ست، كه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به‌شداریان تێدا كردبوو و به چاودێری كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراقی ئه‌مه‌ریكا بووه.
له كۆنگره‌كه‌شدا داوا كراوه، دان به سیسته‌می سیاسی و حكوومه‌تی ئێستای عێراق نه‌نرێت و حكوومه‌تێكی كاتی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولواحید شه‌نان ئال ربات، سوپاسالاری سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن پێكبهێنرێت و ئه‌فسه‌رانی سوپا به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
ئال ربات، كه‌سایه‌تی ناسراوه له رووی سه‌ربازی له باشووری عێراق، له‌دایكبووی پارێزگای موسه‌ننایه و له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی رووخا‌و، سوپاسالاری عێراق بووه، له ساڵی 1993ش بووه‌ته پارێزگاری نه‌ینه‌وا.
ئال ربات له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه تا ساڵی 2003، دواتر هێزه عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند له هێرشێكی ئاسمانی‌دا ئال رباتیان كوشتووه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ره‌تیان كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئال ربات هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رێكخراوه چه‌كدارییه‌كانی ئێستای عێراقه‌وه نییه.
كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه و تێیدا داوای پشتیوانیكردنی حكوومه‌ته كاتییه‌كه‌یان كردووه و به پێویستیان زانیوه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی گه‌لی عێراقی بێت، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆنگره‌ی دووه‌میان له جنێڤ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌یهه‌م سامه‌رائى، له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی كه‌سایه‌تی دیاری تێدایه، له‌وپه‌ڕی چه‌په و تا ئه‌وپه‌ڕی راست، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پێشووی حزبی به‌عس، كه له پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی رووخێنران و ئێران و ده‌ستوپێوه‌ند و سیخوڕه‌كانی ئه‌نجامیاندا.

ئ. م