پارتی و گۆڕان پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەکەن
لەبارەی پێكھێنانی حكوومەت كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی شاری هەولێر بکات و لەگەڵ پارتی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ بکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە 15/1/2019 شاندێکی پارتی، سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە، بە گوێرەی راگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکەش هەردوولا دوو لیژنە بۆ یەكخستنی روانگەی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكوومەت دروست دەکەن.
لە لایەكی دیكەوە ھەر پەیوەست بە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دوێنێ 21/1/2019 شاندی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆبوونەوە.