عەدنان موفتی: تاکە بژاردەی نێوان پارتی و یەکێتی رێککەوتنە
"دەبێ برینەکانمان ساڕێژ بکەین"
K24 - سلێمانی
عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەربارەی كۆبوونەوەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەڵێ "یەك بژرادە لەبەردەم ئەو دوو حزبەدایە ئەویش رێككەوتنە".
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاند "لە ماوەی دووساڵی رابردوودا دۆخێكی سەختمان تێپەڕاند، بۆیە پێویستە ئێستا دەبێ ساڕێژی ئەم دۆخە سەختە بكەین".
ئەو گوتانە لەكاتێكدایە كە شاندی پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان لە گفتوگۆدان بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.