له قاهيره پيشانگه‌يه‌كى تايبه‌ت به نمايشى كۆترى ده‌گمه‌ن كرايه‌وه
له قاهيره‌ى پايته‌ختى ميسر پيشانگه‌يه‌كى تايبه‌ت به كۆتر كرايه‌وه، كه زياتر له 200 جۆرى كۆترى ده‌گمه‌نى تێدا نمايشكرا.
K24 – هه‌ولێر:
له قاهيره‌ى پايته‌ختى ميسر پيشانگه‌يه‌كى تايبه‌ت به كۆتر كرايه‌وه، كه زياتر له 200 جۆرى كۆترى ده‌گمه‌نى تێدا نمايشكرا.
به گوێره‌ى لێدوانى ئه‌و كه‌سانه‌ى شاره‌زاى جيهانى باڵنده به گشتيى و كۆترن به تايبه‌تى، زۆرێك له كۆتره‌كان ده‌گمه‌نن و ته‌نيا له باكوورى ئه‌فريقا ده‌ستده‌كه‌ون.
كۆتره‌كان نرخيان جياوازه و هه‌ندێكيان نرخيان ده‌گاته نزيكه‌ى 1700 دۆلارى ئه‌مه‌ريكى.
سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ى خولياى به‌خێوكردنى كۆتريان هه‌يه له پيشانگه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه بۆ چێژبينين له نمايشى كۆتره‌كان.
خولياى به‌خێوكردنى كۆتر له ناو گه‌لانى دێرينى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا به خوويه‌كى دێرين هه‌ژمار ده‌كرێت و له ناو كورديشدا له كۆنه‌وه ئه‌و خوليايه هه‌بووه و بازارێكى تايبه‌ت به كڕين و فرۆشتنى كۆترى ده‌گمه‌ن و خاوه‌ن تايبه‌تمه‌ندى جياواز هه‌يه.