هۆشیار زێباری جه‌خت له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كات
به‌فیڕۆدانی كات له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نییه
K24- هه‌ولێر:
ھۆشیار زێباری, ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جەخت لەسەر پەلەكردن لە پێكھێنانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و دەڵێت: لێكتێگەیشتن لەسەر كێشە سەرەكییەكان ھەیە و ھیچ بژاردەیەكی دیكەمان نییە جگە لە پێكھێنانی حكومەت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، زێباری گوتی: "له‌گۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ گۆڕان دوو لێژنه ته‌كنیكیمان پێكهێنا، یه‌كێكیان تایبه‌ته به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت، ئه‌وی دیكه‌شیان بۆ دانانی پێوه‌ره‌كانی به‌شداریكردن له حكوومه‌ت، هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌باشی به‌ڕێوه‌چوون".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێش كه له نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو، هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ نێوان پارتی و یه‌كێتی جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌فیڕۆدانی كات له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكمان نییه، پێویسته په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌ت بكرێت، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا چووه".
ئاشكراشیكرد: "ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر كێشه سه‌ره‌كییه‌كان له‌ڕووی پێوه‌ره‌كانی سیاسی، میكانیزم و شێوازی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت و كاری له‌پێشینه‌ی حكوومه‌ت گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگه‌یشتن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له دانوستان به‌رده‌وام ده‌بین، چونكه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه حكوومه‌ت پێكبهێنین".
H.B