رێبوار تاڵه‌بانى هه‌وڵێكى به‌غدا بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
یه‌كێتی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ لادانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، رێبوار تاڵەبانی هەوڵێکی حکوومەتی عێراق بۆ ئاسایکردنەوەی بارودۆخی کەرکووکى ئاشکراكرد.
به گوێره‌ی هه‌وڵه‌كه ده‌بێت تاوه‌كو مانگی ته‌مموزى ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كان بچنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركووك.
له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ لادانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، له به‌رامبه‌ردا بەرپرسێکی ئەو حزبە رەتی دەکاتەوە حزبەکەی لە پشت هەوڵی لادانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوووک بێت.
ئەم هەوڵەی یەکێتی بۆ گۆڕینی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ئەوەیە یەکێتی وەک کارتێکی فشار لەبەرامبەر پارتی بەکار بهێنێت بە گۆڕینی سەرۆکی ئەنجوومەن پارێزگارێک دیاری بکات، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: بێ من و ئەندامانی لیستی برایەتی لە کەرکووک یەکێتی ناتوانێـت لەم هەوڵەی سەرکەوتوو بێت هەر رێگەیکی دیکەش بگرێتە بەر نایاساییە.