له سنوورى خورماتوو به هۆى ههڕهشهى داعشهوه ژمارهيهك گوند چۆڵكراوون
بوونەتە ھۆکاری ئاوارە بوونی چەندین خێزانی کوردی گوندە کوردیيەکان
K24 – خورماتوو:
چەکدارانی داعش لە سنووری قهزاى خورماتوو، ناوچەی داوودە و زنجيره چياكانى حهمرين بوونەتە ھۆکاری ئاوارە بوونی چەندین خێزانی کوردی گوندە کوردیيەکان و جموجۆڵيان دهستپێكردووهتهوه.
فەرماندەکانی پێشمەرگەش له ناوچهكه دەڵێن ژمارەی ئۆپراسيۆنەکانی ھێزی پێشمەرگە به پشتيوانى بە ھێزی ھاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش زیاد دەکرێت و ھۆکاری زیاد بوونی جوڵەی چەکدارانی داعش بۆ لاوازی ھێزە ئەمنیيەکانی عێراق دەگەڕێتەوە.
بەھۆی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەرەوە لەو ناوچانە درووست بووە، كه پێشمەرگە پاشەکشەی تێدا کردووە و کەوتوەتە دەست ھێزە ئەمنیيەکانی عێراق چەکدارانی داعش بە ئاسانی بەوناوچانەدا ھاتووچۆ دەکەن و کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.
پێکھاتەکانی ئەوناوچانەش چاویان لەوەیە جارێکی دیكە ھێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەکانیان و ئاسایشیان بۆ دابین بکات.