پۆمپيۆ: ئێران بهردهوام كار بۆ كهمكردنهوهى سهروهرى عێراق دهكات
ئامانجى درووستکردنی ھاوپەیمانیيەک بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەڕانگێزییەکانی ئێران لە ناوچەکە
K24 – ههولێر:
مایک پۆمپيۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا رایگەیاند، ئێران بەردەوام ھەوڵی جدی دەدات بۆ کەمکردنەوەی ئازادی و سەرەوەی عێراق.
پۆمپيۆ لە واشنتنەوە بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشداری لە پانێڵێکی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بوو رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکە بۆ وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست درووستکردنی ھاوپەیمانیيەک بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەڕانگێزییەکانی ئێران لە ناوچەکە.
ههروهها گوتى: ئامانجمان گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کە خەڵکی ئەو ناوچەیە شایەنی ئەو سەقامگیرییەن ئەمە خاڵێکی سەرەکیەی بەلامانەوە و زۆر گرنگی پێدەدەین.