له سلێمانى داواى يهكلاكردنهوهى چارهنووسى ئهنجوومهنى پارێزگاكان دهكرێت
زۆرینەی ھاووڵاتیان ھیوا دەخوازن لەگەڵ کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنەکانیش چالاکانە روڵ بگێڕن
K24 – سلێمانى:
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی پهنجاويهكهمينى خۆی سازدا و گفتوگۆی لە بارەی دوو تەوەرەوە کرد، بەشێک لە ئەندامانیش لەگەڵ ئەوەدان چارەنوسیان بەدرێژکردنەوە، یاخود ھەڵبژاردن یەک لا بکرێتەوە.
تێپەڕبوونی تەمەنی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەردەوام یەکێک بووە لە گرفتەکانی پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان، بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە دانیشتنی 51یدا دەنگی لەسەر لیژنە ھەمیشەیيەکاندا تا ئەندامان بەڕوحیەتێکی نوێی کارکردنەوە درێژە بەکارەکانیان بدەن، ھەرچەندە کۆبوونەوەکە بەدەر نەبوو لەناڕەزایی، ھەرئەوەش وایکرد کۆبوونەوەکە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیيەوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بوەستێنرێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لە بارەی دەنگدان لەسەر ھەردوو ناحیەی بنگرد و خدران تا لەسەر ڕاپەڕين لاببرێن و بخرێنە سەر سلێمانی، بەڵام ئەوەش بێ کێشە نەبوو و بۆ کۆبوونەوەیەکی دیکە دەنگدانەکە دواخرا.
بەشێکی زۆر لە ئەندامان پێان باشە پەرلەمان چارەنووسیان یەک لا بکاتەوە، تا بتوانن یان بە باشی درێژە بەکارەکانیان بدەن، یان سەرلە نوێ ھەڵبژاردن بکرێتەوە.
زۆرینەی ھاووڵاتیان ھیوا دەخوازن لەگەڵ کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنەکانیش چالاکانە روڵ بگێڕن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوکێشە و گرفتانەی کە ھەیانە و چارەسەر نەکراون.