ئاواره‌كانى عه‌فرين داواى گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدى خۆيان ده‌كه‌ن
داواى یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر شاره‌كه‌یان، ئێستا ژماره‌یه‌كی په‌نابه‌رانی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێن، ئه‌وان داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.
له سه‌ره‌تاى ساڵى 2018، سوپاى توركيا به هاوكارى گرووپه و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا، له ژێر ناوى ئۆپراسيۆنى "چڵه زه‌يتوون" هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين ده‌ستپێكرد و دواى 58 رۆژ له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه، له 19ى ئازار/ مارسى 2018 توانى ئاڵاى توركيا له‌سه‌ر ناوه‌نده ره‌سمييه‌كانى عه‌فرين هه‌ڵبكات و هێزه كوردييه‌كان ناچار به پاشه‌كشێ بكات.
به هۆى ئه‌و رووداوه‌وه ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى دانيشتووى عه‌فرين ماڵ و حاڵيان به‌جێهێشتووه و به‌شێكيان وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.