پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی داعش گه‌رم ده‌بێته‌وه
شاندێك له به‌غداوه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن و ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی تیرۆر، شاندێك له به‌غداوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند، "له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ به‌غدا، باسی ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی كردووه و به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 20ی هه‌مواركراوی ساڵی 2009ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی تیرۆر له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌و مافه كه‌س و كاری شه‌هیدان و بریندارانی پێشمه‌رگه و ته‌واوی قوربانیانی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكوومه‌تی فیدراڵ جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه‌ته‌وه و، ئه‌وانیش ئاماده‌ییان نیشانداوه كه بۆ چۆنییه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانماندا هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به كاتی سه‌ردانه‌كه‌ش گوتی: "هه‌رچه‌نده رۆژی سه‌ردانه‌كه بهدیاریكاروی ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو شانده‌كه‌ی به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی تاریق مه‌نده‌لاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر له به‌غداوه سه‌ردانی هه‌رێم بكات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، له 19ی ئه‌م مانگه كوردستان 24 له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردبوو، "بڕیاره هه‌ر بریندارێك به بڕی 5 ملیۆن و كه‌س و كاری هه‌ر شه‌هیدێكیش به بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا بۆ كوردستان 24، نزار مامە، به‌رپرسی ئۆفیسی هەرێمی کوردستانی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی دەستی تیرۆر لە عێراق ئاشكرایكردبوو، "له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆداین بۆئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵی 2019 پشكێكی تایبه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و زیانپێگه‌یشتووانی ده‌ستی تیرۆر ته‌رخان بكرێت و بڕیارێكی سه‌ره‌تاییش له‌مباره‌یه‌وه دراوه".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش، نزیكه‌ی 2 هه‌زار پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش شه‌هید بوونه و زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوونه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی قەرەبووی زیانلێکەوتوانی دەستی تیرۆر هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە كه زیانیان لە رووداوە تیرۆرستیەکانی پێش داعش و شەری داعش و هەڵە سەربازیەکان بەرکەوتەوە, به‌ڵام ئەو کەسانە ناگرێتەوە, كه له سەرەدەمی رژێمی سەدام زیانیان بەرکەوتووە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تا ئێستا حکوومەتی عێراق سەرووى 3 ملیار دۆلاری قەرەبووی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدی هەرێمی کوردستانی نەداوە.
H.B