گۆڤارێكى ئهمهريكى نزيكهى حهفتا ساڵ پێش ئێستا بهم جۆره باسى كۆمارى كوردستانى كردووه
بە یارمەتیی سۆڤیەت پێشەوا قازی موحەممەد وەک دەسەڵاتێکی کۆکەرەوەی هەموو کۆمەڵەکان دەستنيشان کرا
K24 – ههولێر:
لە گۆڤارێكى ئەمهریکی لە ساڵی 1951ا بابەتێک لە بارەی سەرهەڵدان و رووخانی کۆماری كوردستان له مهاباد و هەروەها رۆڵی مەلا مستەفا بارزانی لەو ماوەیەدا بڵاو کراوەتەوە.
گۆڤاری بهناوبانگی لایفی ئهمریكی لهساڵی 1951 راپۆرتێكی مهیدانی رۆژنامهنووسی ناوداری ئهمریكی ولیهم داگلاسی بڵاو کردووەتەوە، کە له ئێران ئهنجامیداوه و له بهشێكدا باسی چۆنێتی دامهزراندنی كۆماری كوردستان له مهاباد و رۆڵی مهلا مستهفا بارزانی له دامهزراندنی كۆماری كوردستان و رووداوهكانی ئهو سهردهمهی رۆژههڵاتی كوردستان دهكات و باس لهوه دهكات كه چۆن لهكاتی هێرشهكان بۆ سهر كۆماری كوردستان، تهنیا بارزانی بوو كۆڵی نهدا و بهرگری كرد.
ئهو رۆژنامهنووسه لە دیواندهرهوه، کە ئەوکات تەنیا گوندێک بووە دەست بە گێڕانەوەی رووداوەکان دەکات و باس لە رۆڵی کۆمەڵە و هەروەها چۆنیەتی دامەزراندنی کۆمەڵەی کلتووریی کوردی رووسی دەکات.
ئاماژە بە رۆڵى کوردانی سەر بە سۆڤیەتیش دەدا کە وەک نوێنەرانی پارتی کۆمۆنیست لەناو کوردەکاندا هانی هەستی سەربەخۆییان دەدا.
هەر لەم چوارچێوەیشدا بوو کە بە یارمەتیی سۆڤیەت پێشەوا قازی موحەممەد وەک دەسەڵاتێکی کۆکەرەوەی هەموو کۆمەڵە کلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو سەردەمەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستنيشان کرا و ئەویش هەر زوو حزبی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی لەخۆی کۆ کردەوە.
دواتر ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریكییە دەپڕژێتە سەر هێزەکانی سەر بە مەلا مستەفا بارزانی و دەڵێت رووسەکان کۆمەڵە کوردێکی چاونەترسیان لە دەوری دیموکراتەکان کۆکردەوە. ئەمانە لە کۆمەڵێک جەنگاوەر پێكھاتبوون، کە مەلا مستەفا بارزانی، سەرکردایەتیی دەکردن.
رۆژنامەنووسەكە ئاشكرای دەكات هێزەکە چەکی باشیان هەبوو، بەشێوەیەكی باشیش راهێنرابوون، ئامادەیی خۆیان بۆ خزمەتکردنی کۆمارەکە پێشاندا و بوونە کرۆکی هێزی سەربازیی ئەو كۆمارە.
دوابەدوای ئەمەش نووسەر بە کورتی باس لە راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد و پاشان پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئێران و هێزەکانی سەر بە کۆماری کوردستان و رووخانی کۆمار دەکات. بەڵام دەڵێت کاتێک ئێران لە کانوونی یەکەمی 1946 بە هەموو هێزییەوە هات، بەرەوڕووی بەرگرییەکی کەم بوویەوە. سوپا هاتنە ناو مهاباد بێ ئەوەی تەقەیەکیش بکرێت.
نووسەر ئەوەش روون دەکاتەوە کە لەم ماوەیەدا تەنیا بارزانی کۆڵی نەدا. دواتر بارزانی کە گەڕابوویەوە عێراق، دیسان لە بەهاری 1947 گەڕایەوە ئێران و بەدرێژایی رێگاکەیدا لەدژی سوپای ئێران شەڕی کرد و لە رۆژئاوای ئازەربایجانەوە گەیشتە رووسیا.