جارێكی دیكه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا دواخران
هۆكاره‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كرێت
K24- سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و توركیا دواخران.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، دانامحەمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی دووپاتیكرده‌وه، له‌كاتێكدا بریابوو ڕۆژی پێنج شەمە گەشته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند رێككارێكی رۆتینی ماوە، گەشتەکان بۆ ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دواخران.
H.B