دۆخی كه‌ركووك ئاسایی ده‌كرێته‌وه
رێبوار تاڵەبانی هەوڵه‌كانی ئاسایيکردنەوەی دۆخی کەرکووك ئاشکرا دەکات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رێبوار تاڵەبانی هەوڵێکی حکوومەتی عێراق بۆ ئاسایيکردنەوەی بارودۆخی کەرکووك ئاشکرا دەکات.
به گوێره‌ی هه‌وڵه‌كه ده‌بێت تاوه‌كو مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كان بچنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركووك، له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ لادانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك، له به‌رامبه‌ردا بەرپرسێکی ئەو حزبە، رەتیدەکاتەوە.
کەرکووك چەقی ململانێکانی هەولێر و بەغدا لە لایه‌ك و لە نێوخۆی هەرێمی کوردستانیش ململانێی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو پارێزگایە لەلایه‌کی دیکە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.
کورد داوای ئاسایيکردنەوەی باودۆخی کەرکووك دەکات، ئەو هێزانە بەهۆی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر هاتوونەتە کەرکووك بکشێنەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك هەوڵێکی حکوومەتی عێراق ئاشکرا دەکات، کە دەبێت سەرجەم هێزە سەربازیيەکان تا مانگی 7 ئەمساڵ ئەو شارە چۆڵ بکەن، رێبوار تاڵەبانی ئەمه به هەنگاوێکی سەرەکی چارەسەری کێشەکە دەزانێت.
یەکێتی لە لايهکەوە لەگەڵ پارتی لیژنەیەك بۆ ئاسایيکردنەوەی کەرکووک چارەسەری کێشەکان پێکدەهێنێت، لەولاشەوە لەگەڵ تورکمان و عەربەکان لە هەوڵی گۆڕینی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە ئەم هەوڵەشی هۆکارێك دەبێت بۆ تێکچوونی پەیوەندیەکانی پارتی و یەکێتی، بەرپرسێکی یەکێتیش رەتیدەکاتەوە حزبەکەی لە پشت هەوڵی لادانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بێت.
ئەم هەوڵەی یەکێتی بۆ گۆڕینی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بۆ ئەوەیە، یەکێتی وەک کارتێکی فشار لەبەرامبەر پارتی بەکاريبهێنێت، بە گۆڕینی سەرۆکی ئەنجوومەن پارێزگارێك دیاری بکات، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دەڵێت: "بێ من و ئەندامانی لیستی برایەتی لە کەرکووك، یەکێتی ناتوانێـت لەم هەوڵەی سەرکەوتوو بێت هەر رێگەیهکی دیکەش بگرێتە بەر نایاساییە".
دۆخی كه‌ركووك له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه به‌هۆی رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێك راده‌ستی میلیشیاكان و هێزه عێراقییه‌كان، تێكچووه و تا ئێستاش حوكمی سه‌ربازی له شاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئ. م