"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس گه‌یشته رێككه‌وتن"
"بارسێلۆنا له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گواستنه‌وه‌ی دی یۆنگ راده‌گه‌یه‌نێت"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌یاكس له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو رۆیشتنی دی یۆنگ بۆ بارسێلۆنا راده‌گه‌یه‌نێت.
پێگه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له‌گه‌ڵ چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا هاوشانی شاندێك گه‌یشتۆته هۆڵه‌ندا و گرێبه‌ستی دی یۆنگی یه‌كلایی كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا به 86 ملیۆن یۆرۆ دی یۆنگی له ئه‌یاكس گواستۆته‌وه، جیا له‌وه‌ش بارسێلۆنا له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌بێت 4 ملیۆن یۆرۆی دیكه بداته یانه‌ی ئه‌یاكس.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دی یۆنگ به‌هۆی ئه‌م گرێبه‌سته‌وه ریكۆردێكی تۆمار كردووه و ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی یانه‌ی ئه‌یاكس به‌م نرخه فرۆشرا بێت.
به گوێره‌ی میدیاكان، یانه‌ی ئه‌یاكس دوو ئۆفه‌ری گرانبه‌های له لایه‌ن یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له دی یۆنگ پێگه‌یشتووه، به‌ڵام یاریزانه هۆڵه‌نداییه‌كه یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و بارسێلۆنای هه‌ڵبژاردووه.
فرانك دی یۆنگی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هێڵی به‌رگری و ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس به‌شداریی 65 یاری كردووه 6 گۆڵ و 10 ئاسیستی تۆمار كردووه.
.jpg)