ماریۆ بالۆتێلی بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی مارسێی فڕەنسی کرد
لە نیسەوە گواسترایەوە ریزەکانی مارسێی
ماریۆ بالۆتێلی بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی مارسێی فڕەنسی کرد و ئەو هێرشبەرە ئیتاڵییە ریزەکانی یانەی نیسی فڕەنسی بەجێهێشت.
یانەی مارسێی فڕەنسی بەفەرمی گواستنەوەی ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ئیتاڵی یانەی نیسی فڕەنسی بۆ ریزەکانی راگەیاند و ئەو هێرشبەرە ئیتاڵییە تاکو کۆتایی ئەم وەرزە یاریی بۆ مارسێی دەکات، کە بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاتریک ڤیێرای راهێنەری نیس، لەوەتەی مانگی دیسێمبەرەوە ئەو هێرشبەرە یاریی بۆ یانەکەی نەکردووە.
هێرشبەرەکەی پێشووی یانەکانی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان و مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول لەگەڵ یانەی نیس لە ماوەی دوو ساڵ لە 76 یاری 43 گۆڵی کردووە.