له هه‌رێمى كوردستاندا ته‌نيا له %14ى ئافره‌تان له كه‌رتى گشتيى و تايبه‌تدا كارده‌كه‌ن
سبه‌ى 7 كۆمپانياى كه‌رتى تايبه‌ت خه‌ڵات ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24، بڕياره سبه‌ى له هه‌ولێرى پايته‌خت، پرۆگرامى ئافره‌ت و كاركردن بۆ گه‌يشتن به بازارى كاركردنى به‌رفراوان له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له ميانه‌يدا ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى باش‌ترين سياسه‌تى پشتيوانى خێزانيان هه‌يه خه‌ڵات بكرێن.
كۆسار كه‌ريم رۆژ، به‌ڕێوبه‌رى گشتيى و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان له هه‌رێمى كوردستان، تايبه‌ت بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، چالاكييهكهى سبه‌ى پێنجشه‌ممه (24ى كانوونى يه‌كه‌م/ يه‌نايرى 2019)، ئه‌نجامى كۆمه‌ڵێك توێژينه‌وه و به‌دواداچوونى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بانكى نێوده‌وڵه‌تييه و ئامانج لێى هاندانى كه‌رتى تايبه‌ته بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى زياتر بۆ ئافره‌تان و چوونه پێشه‌وه‌ى ئافره‌تانه له‌و بواره.
كۆسار كه‌ريم گوتيشى: به گشتى له هه‌رێمى كوردستاندا، به گوێره‌ى زانيارى ده‌سته‌ى ئامارى حكومه‌تى هه‌رێم، ته‌نيا له سه‌دا 14ى ئافره‌تان له كه‌رتى كاردان.
روونيشيكرده‌وه، له كۆى ئه‌و رێژه‌يه‌ى له كه‌رتى كاردان، به رێژه‌ى له سه‌دا 86ى ئافره‌تانى كه‌رتى كار له كه‌رتى گشتييدا كارده‌كه‌ن و له نێوان رێژه‌ى له سه‌دا 12 تا 14 له كه‌رتى تايبهتدان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له بوارى وه‌به‌رهێناندا ته‌نيا له سه‌دا 1ى ئافره‌تان له‌و بواره كارده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش رێژه‌يه‌كى زۆر كه‌مه.
سه‌باره‌ت به پرسه‌كانى ژنان له‌و بواره‌دا، كۆسار كه‌ريم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ژنان زياتر كه‌رتى گشتييان پێ باشتره بۆ كاركردن، چونكه جياوازى له مووچه‌ى ره‌گه‌زه‌كانى نێر و مێ ناكرێت و ئافره‌تان مۆڵه‌تى دووگيانى بۆ يه‌ك ساڵ وه‌رده‌گرن و ئه‌وه‌شيان له كه‌رتى تايبه‌ت بۆ ته‌رخان نه‌كراوه و ته‌نيا 72 رۆژ مۆڵه‌تى دايكايهتيان پێ ده‌درێت.
به گوێره‌ى زانيارى كۆسار كه‌ريم، له‌و فۆرمه‌ى ئه‌وان دابه‌شيان كردووه به‌سه‌ر كۆمپانياكانى كه‌رتى تايبه‌تدا ته‌نيا 34 كۆمپانيا وه‌ڵامى فۆرمهكهيان داوه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌يه‌ش 7 كۆمپانيايان ده‌ستنيشان كراوون، وه‌ك كۆمپانياى هاوڕێى خێزان، به‌و پێيه‌ى توانيويانه له رووى جێندهرييهوه ره‌چاوى مافه‌كانى ئافره‌تان بكه‌ن و سبه‌ى له چالاكييهكهدا ئه‌و كۆمپانيايانه خه‌ڵات ده‌كرێن.
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئافره‌تان له كه‌رتى تايبه‌ت جگه له هۆكاره خودييهكان، ره‌نگه به‌شێكى بۆ دابونهريتى كۆمه‌ڵايه‌تى كۆمه‌ڵگه بگه‌ڕێته‌وه.
كۆسار كه‌ريم، تيشكيشى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆ قۆناغى داهاتوو هه‌وڵده‌ده‌ن، له رووى ياساييه‌وه پێداچوونه‌وه بۆ ياساكانى په‌يوه‌ست به بوارى كاركردن و ده‌ستى كارى ئافره‌تان له كه‌رتى گشتيى و تايبه‌تدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له رووى ياساييه‌وه مافه‌كانيان پارێزراو بن.
چالاكييهكهى سبه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و وه‌زاره‌تى پلاندانان به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئ.ڕ
