سۆلاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌ڕه‌شه له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌كات
سۆلاری به‌هۆی ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌ست به بێهیوایی ده‌كات
راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت به هه‌مان شێوه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر سێڤییا شكست به یانه‌ی جیرۆناش بهێنن.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شا به‌رامبه‌ر جیرۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه تیپێكی ترسناكن و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سۆلاری گوتیشی: ریال مه‌درید ناوه‌ستێت و به‌وه ناسراوه كه كێبڕكێی ناسناوه‌كان ده‌كات، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌یش به‌رامبه‌ر جیرۆنا ئاماده‌كاریمان كردووه و ده‌مانه‌وێت هه‌مان سیناریۆی سه‌ركه‌وتنمان به‌رامبه‌ر سێڤییا به‌سه‌ر جیرۆناش دووباره بكه‌ینه‌وه.
سۆلاری له باره‌ی مارسێلۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و به‌رگریكاره به‌رازیلییه یاریزانێكی گرینگی یانه‌كه، گوتیشی: له هه‌موو بارودۆخێكدا بۆ هه‌ر یارییه‌ك من پێویستیم به 11 یاریزانه بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكه‌ن.
سۆلاری له باره‌ی ماریانۆ دیاز ده‌ڵێت: ئه‌و یاریزانه له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه و مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێكردۆته‌وه و له ده‌رفه‌تێكدا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
سۆلاری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی كه‌ریم بێنزێما گوتی: نازانم ئایا بێنزێما نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت یان نا، چونكه ئه‌مه بابه‌تێكی زانستی پزیشكییه و من لێی نازانم، به‌ڵام هیوادارم به زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید، چونكه پێویستیمان پێیه‌تی.
سۆلاری ده‌شڵێت: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر خۆشحاڵم به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له یاریزانه پێكراوه‌كانمان، له‌وانه (لۆرێنتی، كرووس و ماریانۆ دیاز) كه په‌یوه‌ندییان به مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید كردۆته‌وه، له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسێنسیۆ و گاریس به‌یلیش داین.
سۆلاری له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ره‌خنه‌ی له سیسته‌می ڤار گرت و گوتی: پێشتر هه‌موو جیهان پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م سیسته‌مه دووپات كرده‌وه و به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌كارهێنانی بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌م سیسته‌مه ئێمه‌ی بێهیوا كرووه، چونكه له ئێستادا ته‌كنه‌لۆژیای ڤار به خراپ به‌كاردێت، بۆیه پێویست ئه‌م سیسته‌مه باشتر بكرێت.
له باره‌ی گۆڵه‌كه‌ی سوارێز، راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتی: ناتوانم بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌م، چونكه ئه‌م بابه‌ته پێویستی به گفتووگۆیه، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت بیزانین له لالیگا ڤار بۆچی به‌كاردێت؟.
سۆلاری له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یامی دڵنه‌وایی بۆ خانه‌وادی ئیملیانۆ ساله ده‌ربڕی كه له فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی بكاته بریتانیا و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كاردیف سیتی بكات فرۆكه‌كه ون بووه و پێشبینی تێكشكاندنی فرۆكه‌كه كراوه.
له قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 11:30ـی شه‌و له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی جیرۆنای كه‌ته‌لۆنی ده‌كات.