سه‌رۆكايه‌تى توركيا: پێويسته ئه‌مه‌ريكا ده‌سته‌به‌رى جێبه‌جێكردنى پلانى منبج بكات
ئامانج له بوونى سوپاى توركيا له خاكى سووريا، نه‌هێشتنى تيرۆره
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، ئامانج له بوونى سوپاى توركيا له خاكى سووريا، نه‌هێشتنى تيرۆر و رێگرتنه له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى داعش و پاراستنى هاووڵاتيانه له هێرشه تيرۆريستييه‌كان.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكايه‌تى توركيا رايگه‌ياندووه، ئه‌مه‌ريكا له ميانى پشتيوانيكردنى له رێكخراوێكى تيرۆريستى وه‌ك يه‌په‌گه، كه‌شێكى ته‌ماوى خولقاندووه له نێوان هێزه شه‌رعييه‌كانى وه‌ك سوپاى ئازادى سووريا و هێزه ناياساييهكان، به بێ ئه‌وه‌ى د‌رك به‌وه بكات.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه، پێويسته ئه‌مه‌ريكا ده‌سته‌به‌رى جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ڕێگاى منبج به كرده‌وه و بێ دواكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركيا بكات.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ى نه‌خشه رێگه‌كه ده‌بێت يه‌په‌گه له ناوچه‌كه بكشێته‌وه.
سه‌رۆكايه‌تى توركيا جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پێويسته هه‌ماهه‌نگى له نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا هه‌بێت سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ