به‌شير حه‌داد: ده‌مانه‌وێت پێشنيازه‌كانمان له بودجه په‌سند بكرێن
هه‌موو لايه‌ك به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كوتله كوردييه‌كان هاوڕا بووین
K24 – به‌غدا:
به‌شير حه‌داد، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، هه‌موو لايه‌ك به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كوتله كوردييه‌كان هاوڕا بووین لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژه ياساى بودجه وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشنیازه‌ی كردومانه.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه دانیشتنی لیژنەی دارایی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بوودجەی 2019ی عێراق ئه‌نجامدرا.
حه‌داد گوتیشی: "ئێمە لە پەرلەمانی عێراق داکۆکی لە مافەکانی خەڵک و فەرمانبەرانی هەێم دەکەینەوە بۆ ئەوەی قووتی هاووڵاتیان نەکەوێتە مەترسییەوە و تێکەڵ بە ململانێی سیاسیی نەکرێت".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، "ئێمە بەردەوامین له پەیوەندی لەگەڵ فراکسیۆنە شیعە و سوننەکانی ناو پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگ بەو پڕۆژە بڕیارە بدرێت کە بۆ فەمانبەرانی هەرێم تەرخان کراوە، لەبەرامبەریشدا ئێمەش تەوافقمان لەگەڵیاندا دەبێ بۆ کاری تر لە پەرلەمان".
د.بەشیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستی پێكردو‌وه و ئێمەش وەکو جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە تەنسیق لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی ناو پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی تر هەوڵەکانمان زیاتر چڕ کردووه‌تەوە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساکە بە قازانجی فەرمانبەرانی هەرێم و خەڵکی کوردستان بێت".