فراكسیۆنی پارتی په‌سه‌ندكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بودجه پشتڕاست ده‌كاته‌وه
به‌غدا مانگانه 522 ملیار دینار بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیی له مسۆگه‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه: وێڕای ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه زیاد نه‌كراوه، به‌ڵام توانراوه داواكارییه‌كانی كورد له بودجه‌دا جێگیر بكرێن، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵی ته‌واوی لایه‌نه‌كان كراوه.
به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه یاساكه، مانگانه بڕی 454 ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و زیاتر له 68 ملیار دیناریش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق ته‌رخان ده‌كرێت.
له دانیشتنی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019، پشكی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پڕۆژه یاساكه‌دا په‌سه‌ندكران.
H.B