له هه‌ولێر 20 كه‌س به تۆمه‌تى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له شوێنه گشتييه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران
به مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى ديارده‌ى مه‌ى خواردنه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
له شوێنه گشتييه‌كانى شارى هه‌ولێرى پايته‌خت و به مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى ديارده‌ى مه‌ى خواردنه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتييه‌كان، شه‌وى رابردوو پۆليسى هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌نجامدا.
راگه‌ياندنى پۆليسى هه‌ولێر ئاشكراى كردووه، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 20 تۆمه‌تبار ده‌ستگيركراوون، كه مادده كحوولييه‌كانيان له شوێنه گشتييه‌كان و سه‌ر شه‌قامه‌كان خواردووه‌ته‌وه.
پۆليس راشيگه‌ياندووه، هاووڵاتیانی شاری هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کەوا پۆلیس هەردەم چاوکراوە دەبێت بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و ئارامی شاری هەولێر.