فراكسيۆنى پارتى: به توندى ئيدانه‌ى بۆردومانه‌كانى توركيا ده‌كه‌ين
پهيامێكيشى ئاراسته‌ى هێزه‌كانى ديكه كرد
K24 – هه‌ولێر:
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان "به توندى ئيدانه‌ى بۆردومانه‌كانى توركياى كرد" بۆ سه‌ر ناوچه سنوورييه‌كان و داواشيكرد، "ئه‌و هێزانه‌ی بوونه‌ته بیانووی بۆردوومانه‌کان ململانێی خۆیان نه‌که‌ن به‌پاساوی ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵکی سڤیل و گوند نشینی هه‌رێمی کوردستان ببنه قوربانی".
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
راگهيهندراوێک له فراکسیۆنی پارتیه‌وه
به‌داخه‌وه جارێکی‌تر بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک شارۆچکەی دێرەلووک-ی سەر بە ئامێدی دوو هاووڵاتی شه‌هیدبوون و دوو کەسی دیکەش بێسهرو شوێنن.
وێڕای سه‌ره‌خۆشی فراکسیۆنی پارتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان هیوای دیاربوونی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنان ده‌خوازین، جارێکی‌تر ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان ده‌که‌ینه‌وه، که بۆردوومانی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان هیچ پاساوێک هه‌ڵناگری به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین و پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی بوونه‌ته بیانووی بۆ ردوومانهکان ململانێی خۆیان نه‌که‌ن به‌پاساوی ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵکی سڤیل و گوند نشینی هه‌رێمی کوردستان ببنه قوربانی.
فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان
23/1/2019