ئه‌مڕۆ ده‌نگ به كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى داد و په‌روه‌رده ده‌درێت
دادوه‌رێكى خه‌ڵكى كه‌ركووك كانديده بۆ وه‌زاره‌تى داد
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر كاندیدانی وەزارەتی پەروەردە و داد بدات.
پەیامنێری كوردستان 24 لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگ لەسەر كاندیدانی وەزارەتی پەروەردە و داد بدات، ئەمەش دوای ئەوەی لە دانیشتنەكەی دوێنێدا نەتوانرا دەنگیان لەسەر بدرێت و ته‌نها بودجەی گشتی عێراق پەسندكرا.