بەفر و باران دەست پێدەکاتەوە
ئەمڕۆ ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی پێشبینیيەکانی کەشناسی بەفر و باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیيەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو، بەپێی پێشبينیيەکان، ئەمڕۆ ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە کاتەکانی شەودا دەبێتە هەوری تەواو.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە سبەی رۆژی هەینی، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا لە سەنتەری شارەکان نمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر و باران دەبێت.

