به‌ياتى: راكان جبوورى له كه‌ركووك ده‌ستى به‌سه‌ر زۆربه‌ى پۆسته ئيدارييهكاندا گرتووه
پێشێلكارى تێدايه به‌رامبه‌ر به مافى پێكهاته‌كانى ديكه

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسى لقى باكوورى رێكخراوى به‌در، محه‌ممه‌د مه‌هدى به‌ياتى رايگه‌ياند، پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، راكان سه‌عيد جبوورى، ده‌ستيى گرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ى پۆسته حكومييه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووكدا و ره‌چاوى مافى پێكهاته‌كانى ديكه‌ى شاره‌كه ناكات.
له نامه‌يه‌كدا، به‌يانى راشيگه‌ياند، ئيداره‌ى پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت نمونه‌يى نييه و پێشێلكارى تێدايه به‌رامبه‌ر به مافى پێكهاته‌كانى ديكه.
هه‌روه‌ها گوتى: زيانمه‌ندى سه‌ره‌كى له‌و هاوكێشه‌يه، توركمانه‌كانن، به تايبه‌تى توركمانى شيعه و هه‌روه‌ها عه‌ره‌به شيعه‌كانيش بوونه‌ته قوربانى.
محه‌ممه‌د مه‌هدى به‌ياتى هێرشى زياترى كرده سه‌ر راكان جبوورى و له‌و باره‌يه‌وه گوتيشى: به‌داخه‌وه ناچارم دابه‌زمه ئاستى ئه‌وه‌ى به زمانى تائيفى قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه تۆ پۆسته‌كان له‌م عه‌شيره‌ت وهردهگيريتهوه و دهيدهيته عه‌شيره‌تێكى ديكه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه كار ده‌كه‌يت.
راكان سه‌عيد جبوورى، پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 له لايه‌ن عه‌بادييه‌وه ده‌ستنيشان كرا و له ماوه‌ى كاركردنيدا كورد به هه‌وڵدان بۆ ته‌عريبى كه‌ركووك تۆمه‌تبارى ده‌كات و توركمان و شيعه‌كانيش پێيان وايه له‌سه‌ر بنه‌ماى عهشيرهتگهرى و تائيفى كارده‌كات.
ئ.ڕ