په‌رله‌مانتارێكى كورد: ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهاته‌كانى ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات ساڵانه 10 تريليۆن دينار ده‌درێته هه‌رێمى كوردستان
ئه‌گه‌ر نه‌وتى زياتريش ره‌وانه بكات، ده‌بێت بدرێته به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
ميران محه‌ممه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، رايگه‌ياند، به گوێره‌ى ياساى بودجه، ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م داهاته‌كانى راده‌ستى به‌غدا بكاته‌وه و رۆژانه 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وتيش راده‌ست بكات و ئه‌و كاته به‌غدا 10 تريليۆن دينار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
دوێنێ پڕۆژه ياساى بودجه‌ى گشتيى 2019ى عێراق دواى چوار كاتژمێر تاوتوێكردنى په‌سندكرا.
ميران محه‌ممه‌د گوتى: بودجه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان په‌سند كراوه. له مادده‌ى 10ى پرۆژه ياساكهدا، باس له مافى هه‌رێمى كوردستان كراوه.
گوتيشى: بڕگه‌ى (ب) له مادده‌ى 10 باس له‌وه ده‌كات بڕێك پاره له سوپاى عێراق بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت و له بڕگه‌ى (ج)يش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا پابه‌ند نه‌بوون به‌و ماددانه‌ى له ياساكهدا هاتوون، ئه‌وا حكومه‌تى عێراق پابه‌نده به پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ساڵانه نزيكه‌ى 5 تريليۆن ديناره.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌مه‌ودوا خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان رزگارى ده‌بێت له چاره‌كه مووچه.
روونيشيكرده‌وه، هه‌موو كوتله كوردييه‌كان له پرسى بودجه‌دا رۆڵى جوانيان هه‌بووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى تێپه‌ڕاندنى بودجه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان.
ميران محه‌ممه‌د، ئه‌وه‌شى گوت، به مه‌رجى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى خۆى راده‌ستى عێراق بكات و رۆژانه 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت و ئه‌گه‌ر زياتريش بوو، ده‌بێت بيداتهوه به عێراق، ئه‌و كاته به‌غدا 10 تريليۆن دينار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
جه‌ختيشى كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌و داهاتانه‌ى هه‌يه‌تى نهيگهڕێنێتهوه بۆ به‌غدا، ئه‌وا حكومه‌تى ئيتيحادى ته‌نيا 5 تريليۆن و نيو ده‌نێرێت، واته ته‌نيا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه و پاره‌كه‌ى ديكه نانێرێت.
ئ.ڕ