ئه‌م وه‌رزه بۆ نێیمار كۆتایی هات؟
نێیمار تووشی پێكانێكی قورس هات
نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ستراسبورگ له جامی فڕه‌نسا تووشی پێكان بوو.
یانه پاریسیه‌كه رایگه‌یاندووه نێیمار دا سیلڤا له قاچی راستی تووشی هاوشێوه‌ی ئه‌و پێكانه بووه كه له كۆتایی مانگی فێبرایه‌ری رابردوو تووشی بوو، ئه‌و كاته‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له برازیل بۆ كرا و به‌هۆیه‌وه سێ مانگ له یاریكردن دوور كه‌وته‌وه.
نێیمار له كاتێكدا تووشی ئه‌م پێكانه بووه سێ هه‌فته‌ی دیكه له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌بنه‌وه.
تاكو ئێستا پاریس سانجێرمان به‌فه‌رمی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانه بڕازیلیه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت.
نێیمار ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 22 یاری كردووه، 20 گۆڵ و 10 ئاسیستی تۆمار كردووه و له هه‌ر 93 خوله‌كێك گۆڵێكی كردووه.