زێره‌ڤانی له یه‌كه‌مین هه‌نگاویدا یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێری گواسته‌وه
دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری عه‌ره‌بیش له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی ستافی هونه‌ریدان
یانه‌ی زێره‌ڤانی به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان له مه‌شقه‌كانی به‌رده‌وامه و ده‌یه‌وێت گۆرانكارییه‌كی گه‌وره‌ش له پێكهاته‌كه‌ی بكات.
یانه‌ی زێره‌ڤانی له یه‌كه‌مین هه‌نگاوی دا ده‌ستبه‌رداری سه‌لام ئه‌حمه‌دی به‌رگریكار بوو، له شوێنی ئه‌و، ئه‌میر ئیسماعیلی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر گواسته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24ـیش، له ئێستادا دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندییان به مه‌شقه‌كانی یانه‌ی زێره‌ڤانی كردووه و له‌ژێر چاودێری ستافی هونه‌ری زێره‌ڤانین.
یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 4 ناسناوی خولی نایابی كوردستان، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 13 یاری، 4 بردنه‌وه، 6 یه‌كسانبوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت.
.jpg)